لە پەنجەرەی ئەمجارەدا ئەزموون و چیرۆکی مامۆستا ئیسماعیل خورماڵی دەخەینە بەرچاو و گوێ، چیرۆکێک کە سەرەتاکەی هونەر و سروود و شانۆیە و ئێستاش نووسینەوەی چیرۆکەکەی بە بەڕێوەبردن و بازرگانیی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی درێژە پێئەدات.
مامۆستا ئیسماعیل ئەزمونێکی زۆری لەگەڵ چەندین کاری جیاوازدا هەیە، کاری کردووە لەناو چەندین نەتەوە و زمان و کلتوری جۆراوجۆر، سەرباری ئەزموونێکی زۆر؛ دەیەوێت ئەم ئەزموون و فێربوونەش هاوبەشیی پێبکات لەگەڵ گەنج و لاوەکانی سەردەمدا، ئەمەش وای کردووە هەمیشە لەناو گەنجاندا بێت و دەستگیرۆیان بێت.
ئێمەی گەنج هەمیشە پێویستمان بە وەرگرتنی ئەزموونی کەسانی سەرکەوتوو و پێشەنگە، تاوەکو لە ژیانی خۆماندا بەپێی گونجاویی لەگەڵ ژیانماندا بەکاری بێنین، ئەم ئەزموونەی جەنابی مامۆستاش شایەنی کات بۆ تەرخانکردنە، پەنجەرەیەکی کراوەیە بۆ هەرکەسێک کە ویستی وەرگرتنی ئەزموونی نوێی هەبێت.
#پۆدكاستی_پەنجەرە
#وێنەوئاوازی_ژیان
#پەنجەرە
#panjara
#PanjaraPodcast