لە وەرزی نوێ و لە پەنجەرەی یەکەمماندا، لەگەڵ ئەندازیار موسلیم محمد گفتوگۆیەکی قوڵ و درێژ ئەنجامدەدەین، دەچینە ناو باسی بەرزی و نزمییەکانی ژیان، گوزەرێک دەکەین بە ناو قۆناغە جیاوازەکانی خۆپێگەیاندن و خۆ بەرەوپێشبردن، جەنابی ئەندازیار چیرۆکی ژیانی خۆیمان بۆ باس دەکات، چیرۆکێک لە کرێکارییەوە بەرەو کردنەوەی لقی کۆمپانیای پاسیڤ هاوس لە کوردستان و عێراق و، گەڕان بەناو چەندین شار و وڵات لە پێناو زیادکردنی لێهاتوییەکانی پەیوەست بە کارەوە، کاک موسلیم گەلێک پەیامی گرنگ و پڕ بایەخمان پێ ئەدات لەم پەنجەرەیەدا، بە جۆرێک پاش بەشداربوونمان لە تەواوی گفتوگۆکە، هیچ کاممان ناتوانین پاساو بهێنینەوە بۆ پێشخستنی توانا و لێهاتووییەکانمان.
دەتوانن لە یوتیوب بە دەنگ و ڕەنگیشەوە بیسەر و بینەریش بن:
https://www.youtube.com/@Panjaraa0