“کۆتا قۆناغی ئامادەیی، ئەو قۆناغەی خوێندن کە جیاوازە لە هەموو قۆناغەکانی تر، خوێندکاری ئامادەیی لەگەڵ گەیشتنی بەم ئاستەی خوێندن ئیدی مرۆڤەکەی جاران نامێنێت و دەبێتە کەسێکی تر، ژیان لەو ساڵ و کاتەدا یەکسان دەبێت بە پۆلی ١٢ و هەموو خەون و خولیا و ئاواتەکان بە دەوری ئەنجامی کۆتایی ئەم قۆناغەدا دەسوڕێنەوە، ئەمەش دەبێتە هۆی درووستبوونی فشارێکی کەمەر شکێن و ورووژم هێنانی ترسێکی زۆر بۆ خوێندکارەکە، تا دەگاتە ئاستێک؛ خوێندکار تووشی دەیان کێشەی دەروونی و کۆمەڵایەتی دەبێتەوە. م.کامەران عبدالله، پاش زیاتر لە ٢٠ ساڵ گوزەر کردن بەناو ئەزموونی وانە وتنەوەدا لە ئاستە جیاوازەکانی خوێندندا و مامەڵەکردن لەگەڵ هەزاران خوێندکار، شارەزایانە گفتوگۆمان لەگەڵ دەکات و لەم پەنجەرەیەدا دەست دەخاتە سەر برینەکان و دواتر پێکەوە بە وردی ساڕێژی برینەکان دەکەین، ئەم پەنجەرەیە دەبێتە هۆی گەڕانەوەی هیوا بۆ هەر خوێندکارێک کە بەهۆی هەڵە تێگەیشتنی لە قۆناغەکە تووشی بێ هیوایی بووە، لێرەوە تەواوی بیرکردنەوە هەڵەکان و تێگەیشتنە ناواقعییەکان ڕووناک دەکەینەوە و پێکەوە پەڕەیەکی نوێ هەڵدەدەینەوە بەڕووی ژیاندا.”