Panjara Podcast | پۆدکاستی پەنجەرە

09# چەند زمانێكی نوێ لە هەناوی غەریبییەوە - غریب صالح - پۆدکاستی پەنجەرە

Episode Notes

فێربوونی زمانێکی نوێی بەدەر لە زمانی دایک، لە پێشینەترین ویستی گەنجانی سەردەمە، لەگەڵ پێشکەوتنی لایەنی ئەکادیمی و توێژینەوە زانستییەکان و کرانەوەی خەڵکی بەڕووی دونیا و کلتورە جیاوازەکان، ئیدی ئامڕازەکانی پێشکەوتنی مرۆڤەکان و گەشتنیان بە ئامانج و بەرهەمی زیاتر زیادیان کرد، گرنگترینیان فێربوون و زانینی زمانە بەناوبانگەکانی جیهانە.

مامۆستا غەریب، خاوەن و بەڕێوەبەری پەیمانگای نۆستاڵجیا و، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری دوو گەورەترین تێست سەنتەری IELS لە سلێمانی و هەولێر، میوانی پەنجەرەی ئەم جارەمانە، پێکەوە بە وردی دەچینە گفتوگۆیەکی قووڵەوە دەربارەی فێربوونی زمانی ئینگلیزی، باس لە گرنگی و بایەخی زانینی زمانەکە ئەکەین لە سەردەمی نوێدا، ئامڕاز و ڕێککارەکانی فێربوونی دەخەینە ڕوو.

مامۆستا غەریب چیرۆکێکی پڕ لە بەرزی و نزمی هەیە، ئەزموونێک کە پڕاوپڕە لە شەڕکردن لەگەڵ ژیان لە پێناو فێربوون و گەشەسەندن، چەندین ساڵ کاری شوانی و حەمباڵی و کرێکاری، دواتر جێهێشتنی خاک و کلتور و ڕۆیشتن بۆ شاری موسڵ بۆ خوێندنی بەکالۆریۆس، ئەمە لە کاتێکدا کە باری گوزەرانی خراپ بوو، دۆخی ئەمن و ئاسایش لە مەترسیدا بوو، وە زمانی عەرەبیشی نەدەزانی...! جا بۆیە لەدەست خۆتانی مەدەن.