Panjara Podcast | پۆدکاستی پەنجەرە

10# چوارڕیانی سیحر و جنۆکە و چاوەزار و دەروونزانیی..! - جەعفەر عومەر - پۆدکاستی پەنجەرە

Episode Notes

پەنجەرەی نوێمان، دەلاقەیەکی پڕ لە ئەزموون و زانیاری و شارەزاییە، پێکەوە لەگەڵ د.جعفر عمر پزیشکی پسپۆڕی دەروونی دەچینە ناو کۆمەڵێک باس و خواسی گرنگی پەیوەست بە دەروونناسی و ئەزموونی کەسییەوە، وە لەسەر بناغەی ساڵانێک ئەزموونی کار کردنی کاک دکتۆر، دەست دەخەینە سەر هەندێ لەو هەڵە تێگەیشتنە باوانەی کە لەناو کۆمەڵگەی کوردییدا ڕەواجی پێ دەدرێ و بەشێکیان تا ئێستاش بەردەوامن، لەوانە بابەتەکانی وەکو چاوەزار و سیحر و نوشتە و ڕۆیشتنە ناوەوەی جنۆکە بۆ ناو لەشی مرۆڤ، چیرۆکی ڕاستەقینەی چارەخوازە دەروونییەکان دەگێڕینەوە کە کاک دکتۆر و هاوڕێ پزیشکەکانیشی ڕۆژانە لە کلینیکەکانیان دەیانبینن و چارەسەری ئەو چارەسەرە هەڵانە دەکەن کە بۆ نەخۆشە خاوەن حاڵەتە هەستیارەکان کراون، بە بەکارهێنانی بەڵگەی باوەڕپێکراوی ئاینی و زانستیی پزیشکی ڕوونکردنەوە لەسەر ڕاستی و درووستیی ئەم بابەتانە دەبیستین.

بەدەر لەوانەش، باسکردنی ئەزموونی نووسینی کاک دکتۆر جعفر هێڵێکی سەرەکییە، کە بەڕێزیان نووسەری هەشت کتێبی كوردیی دەوڵەمەند و بێوەێنەن، پەیوەست بە دەروونناسیی منداڵان و خێزان و دایباب و پەروەردە، هەروەها نووسراویان هەیە لەسەر بابەتەکانی پەیوەست بە خوێندکارانی پۆلی دووانزە، جگە لەوەی کە خاوەنی زۆرترین توێژینەوەی زانستییە لە بوارەکەی خۆیدا و جێپەنجەیەکی گەورەی جێهێشتووە.

لە کۆتاییدا دەتوانین بڵێین لەگەڵ کردنەوەی پەنجەرەی نوێمان؛ چاو و مێشک و دونیابینییمان دەکرێتەوە بەڕووی بابەتانێکی هەستیار و گرنگ و کەم بیستراو و تۆز لەسەر نیشتوو، پەنجەرەیەکی ڕەنگینە لە دەستی مەدەن.