پەنجەرەی ئەمجارە پەنجەرەیەکی جیاوازە، بەڕووی زانست و توێژینەوە زانستییە ئەزموونییەكان دەکرێتەوە، پەنجەرەیەکی پڕ وانە و زانیاری و بەرچاو ڕۆشنی دەکەینەوە.
د.عزیز بەرزنجی، پڕۆفیسۆر و مامۆستای زانکۆ، لەلایەن زانکۆی ستانفۆردی ئەمریکییەوە؛ بۆ دووەم جار لەدوای یەک وەکو یەکێک لە ٪٢ـی باشترین زانایانی جیهان ناسێندرا لە بواری زانستی فیزیادا، ئەمەش دەستکەوتی چەندین ساڵ هەوڵ و ماندووبوون و شەونوخونی و گەڕان بەدوای زانستی کاک دکتۆرە و، بەم جۆرە بووەتە جێگای شانازی خوێندکاران و زانست خوازانی کوردستان و تەنانەت جیهانیش.
کاک دکتۆر یەکێکە لەو توێژەرانەی کە زۆرترین توێژینەوەی زانستی لە بوارەکەی خۆیدا بەردەست خستووە و بە تەواوی یەکلاییە بۆ ئەو بوارە، وە کار گەیشتووەتە ئەوەی کە بە زمانی کوردییش پەڕتوکی زانستی بنووسن و لەم دواییانەدا پێکەوە لەگەڵ ئەندامانی خێزانەکەی پەڕتوکێکیان بە چاپ گەیاندووە، بەم جۆرەش بە خێزانی خۆیان خستووەتە خزمەتی زانست و فێربوونەوە.
پەنجەرەیەکی ڕەنگینە، لێی بێبەش مەبن.